١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٤١
زەریف: یەکێتی و چارەسەری شەڕو کێشەی ناپێویستی، بە هۆکاری دەستەڵاتی ئۆمەتی ئیسلامییە

وەزیری کاروباری دەرڤەی ئێران جەختی کرد لە سەر یەکێتی ئۆمەتی ئیسلامی و دووری لە شەڕو کێشەی ناپێویست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێک دا بە بۆنەی دەستپێکرانی ساڵی خوێندنەوەی تازەی زانکۆی ئەدیان و ئایینزاکانی قۆم(باشووری تاران) ڕایگەیاند: لە بارودۆخی ئێستا  کە ژمارێک نەزانی دەمارگرژ،بە تووندی وتیژی نواندن و تووندڕەوی، سیمای ڕاستەقینەی ئیسلامیان خەوشاندووە.

زەریف گوتی : یەکێتی نێوان ئۆمەتی ئیسلامی بە هەر ڕادەیەک زۆرتر بێت، بەهەمان ڕادە دەرفەت گەلێکی بێ ئەژمار بۆ دەستەڵات نواندنی ئۆمەتی ئیسلامی بەرامبەر زۆر وێژان زیاتر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە جەختکردنەوە لە سەر ڕێزگرتن لە بیرو ڕا وبۆچوونی ئایننزاکان و دینەکانی دیکە گوتیشی: یەک لە شاندەرکانی مەزنایەتی ئیسلامی دەتوانێ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان بێت سەرەڕای هەموو ناکۆکییەکانیان چوونکا ئامانج لە لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، وەک یەکبوونی بیروڕاکان نییە.

زەریف هیواداری دەربری: بە یارمەتی زانستوەران و بیرمەندانی جیهانی ئیسلام، پرۆسەیەکی وتووێژ و هاوبیری دەستپێبکرێت تا ئەم ستراتژیە بوار بۆ وتووێژ لە نێوان بلیمەتانی ئیسلامی بە گوێرەی هاوبەشییەکانی دینی و ناوچەیی فەراهەم بکات.

زانکۆی ئەدیان و ئایینزاکان  لەگەڵ پتر لە ٧٠ زانکۆی گرنگی جیهان هاوکاری دەکات و بارودۆخێکی باشی بەدی هێناوە لە پێناو کەمکردنەوەی ئالۆزییەکانی مەزهەبی لە ڕێ پێوەندی و وتووێژ.

.........
340